AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٣ ٢٠:٢٥

ئەمریکا سزای نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

ئەمریکا سزای نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ لە داسەپاندنی گەماڕۆی نوێی لە دژی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێ‌شەممە گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران داسەپاند.

ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەوبارەوە ڕایگەیاند: ئەوڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٣٥ دامودەزگا و پاپۆرەی ئێرانیی کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە گواستنەوەی نایاسایی نەوتی ئێران بۆ بازاڕە جیهانییەکاندا بووە، خستە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئیدعای ئەوەش کراوە: ئەم هەڵمەتە پاش هێرشی تۆڵەئەستێنانەی ئێران بۆ سەر ڕژیمی زایۆنی لە بەرواری ١ی ئاکتەوبری ٢٠٢٤ و هەروەها تەشەنەی ناکۆکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەپێی گەمارۆ داسەپاوەکانی ١١ی ئاکتەوبر، تێچوویەکی زیاتر دەخاتە سەر کەرتی نەوتی ئێران.

News ID 52976

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha